ڤیدیۆ..لەبەردەم دادگای زاخۆ زیندانیەک کوژرا

01:58 - 05/07/2020
کوردستان

کەمێک پێش ئێستا زیندانیەک لەکاتی گواستنەوەی بۆ دادگا و دادگایکردنی لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە ناوی(ئەحمەد)ە دوکانی مۆبایلی هەبووە و کێشەی قەرزاری هەبووە.

 

ئەمڕۆ بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانی و داداگای بردراوەتە دادگای زاخۆ بەڵام لەلایەن کەسێکەوە دووگولەی لێدراوە و گیانی لەدەستداوە.

 

هێزەکانی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ روداوەکە کردۆتەوە و بەدواداچون بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە دەستیپێکردوە.

  

21712 جار خوێندراوەتەوە