بەیانی
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە بڕیاری ژوری ئۆپەراسیۆنەکان بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ چووە
بواری جێبەجێکردنەوە و هەتا رۆژی 4 ی تەموز بەردەوام دەبێت.
بەپێی
بڕیارەکە رێگە بە هیچ جۆرە هاتوچۆیەکە نادرێت تەنها رێگە دەدرێت بە کردنەوەی نانەواخانەکان
و مارکێتی گەڕەکەکان و عەلوەکان و دوکانی سەوزە و میوە و ئۆتۆمبیلی غازفرۆشی و
ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی کەلوپەلی مارکێت.
بڕیارەکەی
ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر لەدوای ئەوە دێت ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی
کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
هەروەها
پێشتریش لە پارێزگای هەولێر کارکردنی ژمارەیەک شوێنی میللی و قەرەباڵغ قەدەغەبوو
ئەوەش لە پێناو تەنەشەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە.
بەپێی
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تا ئێستا لە شاری هەولێر هەزار و 322 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش
779 کەسیان چاکبونەتەوە و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
1123 جار خوێندراوەتەوە