عەدنان عوسمان: ناکرێت بەردەوام چاومان لە بەغدا بێت

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 29/06/2020
کوردستان
+
-

سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، لە ئێستادا تاڵانییەکى گەورە هەیە، گەرچارەسەربکرێت دۆخى هەرێم دەبوژێتەوە و ناکرێت بەردەوام چاومان لەبەغدا بێت.

 

 لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى (زەمەن)، عەدنان عوسمان سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، ئەگەر ئیرادە و راستگۆیى هەبێت، ئەوا مانگانە دەکرێت ملیۆنان دۆلار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى گشتى لە برى گیرفانى حزب، وتیشى ناکرێت بەردەوام دەست لە بەغدا پانبکەینەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، چاکسازى و کۆنتڕۆڵکردنى داهاتەکان و بەشێک لە سەروەت و سامانى کۆمپانیا حزبییەکان دواچارەسەرن.

لەبارەى پرسى رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا، سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەخت و دژوارە و بژاردە بەهێزەکە نێوخۆى هەرێمە نەک بەغدا، وتیشى رۆحى مەرکەزییەت لە بەغدا تا دێت بەهێزتر دەبێت و هیچ گرنگییەک بۆ پارێزگاکان و هەرێم نامێنێت.

1353 جار خوێندراوەتەوە