وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، لە گەرمیان
(7) حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و توشبووەکان دانیشتووى قەزاکانى کفرى
و کەلارن.
دەقى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى..
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت
تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان
دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ
و کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای کەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدان قەزای کەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆ قەزای کفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠
696 جار خوێندراوەتەوە