لەدوای دەستبکاربوونی
خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران،هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو و محەمەد
قالیباف بە زۆرینەی دەنگ بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.
میدیاکانی ئێران
بڵاویانکردوە،لە کۆی دەنگی 290 پەرلەمانتار، قالیباف 230 دەنگ و فەرەیدون عەباسی 21 دەنگ و مستەفا میرسەلیم 12
دەنگیان بە دەستهێناوە.
محەمە قالیباف بە
سیاسیەکی باڵی موحافیزکار دادەنرێت و پێشتریش چەندین پۆستی هەبووە.
لەساڵی2000 بۆ 2005 فەرماندەی
پۆلیسی ئێران بووە و لە ساڵی 2005 هەتا 2017 سەرۆکی شارەوانی تاران بووە.
لە خولی پێشووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بووە بەڵام دواتر کشایەوە.
655 جار خوێندراوەتەوە