ئەنجامی پشکنینی
توشبووەکەی کەرکوک کە دوێنی شەو گیانی لەدەستدا بڵاوکرایەوە و لە کۆی ١٠ کەسی
خێزانەکەی یەک کەسیان توشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێێ پشکنینی کەسەکان
کە لەلایەن تاقیگەی ناوەندی بەغداوە کراوە دەرکەوتووە نۆکەس لە کەسە نزیکەکانی
پشکنینەکەیان پاکە و تەنیا کچێکی توشی ڤایرۆسەکە بووە،
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی
ژنێکی بەتەمەنی تورکمان کە دانیشتوی ناحیەی تازە خورماتووبوو دەرکەوت کۆرۆنای
گرتووە و دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستدا.
هاوکات ئەمڕۆ لەلایەن
شانەی قەیرانەکانی کەرکوکەوە بڕیاردرا بە کەرەنتین کردنی ناحیەکە و ئەنجامدانی
پشکنین بۆ کەسوکاری توشبووەکە.
3114 جار خوێندراوەتەوە