ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای
هەولێر، ئەمرۆ چەند ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد.
بەپێی ڕێنماییەکانی ژوری
ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، ڕێگە بە کردنەوەی سەمونخانە، نانەواخانە و
بەنزینخانەکان، شوێنەکانی شیرنەمەنی و چەرەزات، دوکانی سەربڕخانەی پەلەوەر و
ئاژەڵەکان، دەدرێت کراوەبن، بەمەرجێک کارمەندەکانیان مۆڵەتی فەرمیان پێبێت قەدەغەی
هاتوچۆ نایان گرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ڕێستۆرانت
و چێشتخانەکان ڕیگەپێدراون کراوەبن بە مەرجێک بە شێوازی دلیڤەری خواردن بگەیەننە
هاوڵاتیان، لەگەڵ ڕێگەدان بە چەند شوێنێکی دیکەی دیاریکراو.
743 جار خوێندراوەتەوە