هاتوچۆی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات

01:26 - 14/02/2020
کوردستان

هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دایە ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بکەن، بۆ ئەوەی رێگای سەلامەت بەکاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، رێگای دەربەندی گۆمەسپان سەفین هیران بەهۆی زۆری ئەو بەفرەی کە لەسەری کەوتووە تاکو ئێستا نەکراوەتەوە.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، کە بەنیازن ئەمرۆ بچن بۆ ناو بەفر، ئەم رێگایە بەکارنەهێنن، بەڵکو لە تونێلی پیرمامەوە بەرەو شەقلاوە بچن، کە ئەو رێگایە هیچ کێشەیەکی تێدا نیە.

900 جار خوێندراوەتەوە