پلاندانەری کوشتنی قاسم سولەیمانی کوژرا

03:26 - 28/01/2020
جیهان

ئاژانسی میهری ئێرانی رایگەیاند مایک دی ئەندریا پلاندانەری کوشتنی قاسم و سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کوژراوە.

 

 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنیی ئەفغانستان ئەو بەرپرسە ئەمریکیەی تێدابووە و کوژراوە، کە دواتر بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خستنە خوارەوەی گرتە ئەستۆ.

 

ئاژانسەکە رایگەیاندوە مایک دی ئەندرایا پلاندانەری سەرەکی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بووە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کوژران.

 

میدیاکانی ئێران دەڵێن مایک دی ئەندرایا کە بە ئایەتوڵا مایک ناسراوە بەرپرس بووە لە کوشتنی عیماد موغنیە بەرپرسی باڵای حزبوڵای لوبنان لەساڵی ٢٠٠٨ و لە ئێستاشدا بەرپرسی دۆسیەی ئێرانە لە سی ئای ئەی

27865 جار خوێندراوەتەوە