دادگای باڵای بەلجیکا رایگەیاند، بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە
کە 'پەکەکە ڕێکخستنێکی تیرۆریست نییە' لە جێگەی خۆیدایە و دروستە.
ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارەی دادگای
باڵای بەلجیکا دوای ئەوە هات، دەوڵەتی تورکیا و داواکاری گشتی بەلجیکا لەسەر بڕیارێکی
دادگای تێهەڵچوونەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، سەبارەت بەوەی پەکەکە رێکخراوێکی
تیرۆریستی نییە.
دانیشتنەکە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، جگە لە دادگای
باڵا، پارێزەرانی سیسەتمەدارە کوردەکانیش وتیان، پێویستە ئەم بڕیارە جێبەجێبکرێت،
چونکە دروستە و لە شوێنی خۆیەتی.
دانیشتنی داهاتوو، بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دواخراوە و دەوڵەتی
تورکیاش دەبێت تاکو ٢٤ی مانگ وەڵام بداتەوە.
لە دۆسیەی پەکەکەدا، لەناو ئەو سیاسەتمەدارانەی دادگایی
دەکرێن، ڕەمزی کارتال هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل و زوبێر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی
کەنەکە هەن.
4879 جار خوێندراوەتەوە