عێراق.. یەکەم ئەفسەری پۆلیس بەهۆی کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە لەسێدارە درا

KNN : Kurdish News Network
09:43 - 01/12/2019
عێراق
+
-

بەهۆی کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە ئەفسەرێک لەسێدارەدرا و حەوت ساڵ زیندانی بەسەر ئەفسەرێکی دیکەی ھێزەکانی پۆلیس سەپێندرا.

دوای تاوانبارکردنیان بە کوشتنی خۆپیشاندەران لە پارێزگای واست لە باشووری عێراق، دادگایەکی عێراق بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراقی بە ناوی تارق جابری و سەپاندنی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەسەر یەکێکی دیکەد بە ناوی عومەر سەعدون.

ئەم بڕیارەش  بە یەکەم بڕیار دادەنرێت لەبارەی ئەوانەی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی شارەکانی عێراقەوە تێوەگلاون.

لەکاتی دانیشتنەکەی دادگا و بڕیارەکەی بەرامبەر ئەو دوو ئەفسەرەی پۆلیس، سەدان کەس لە خۆپیشاندەران لە بەردەم باڵەخانەی دادگا چاوەڕوانی بڕیاری دادگاکەیان دەکرد، راگەیاندنی بڕیارەکەش کاردانەوە و خۆشحاڵی گەورەی لەنێو ئەو کەسانەدا بەدوای خۆیدا هێنا.

مانگی رابردوو، لیژنەیەکی حکوومی کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی ھێنا لەسەر بەکارھێنانی توندوتیژی دژ بەخۆپیشاندەران، بەڵێنی ئەوەشیدا کە بەرپرسانی ئەو کردەوانە بۆ دادگایی کردنیان رادەستی دادگا بکات.

8413 جار خوێندراوەتەوە