نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە، مەسرور
بارزانی ڤێلای لە ئەمریکا کڕێبێت و دەڵێت ئەو هەواڵە چەواشەکارییە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هەواڵێکی ناڕاست لە سایتێکی
ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە و ناوی سەرۆکی حکومەت بەباتی کڕێنی ڤێلایەکەوە لکێندراوە،هەندێک
سایت ومیدیای ناوخۆش بەشێوەیەکی چەواشەکارانە پەرەیان بەوە هەواڵە ناڕاستە داوە".
نوسینگەی مەسرور بارزانی راشیگەیاندوە سەرلەبەری هەواڵەکە رەتدەکەنەوە
و رێکای یاسایش دەگرنەبەر چونکە ئەو هەواڵە چەواشەکارییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا، سایتێکی ئەمریکی بڵاویکردوە
کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم, بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار ڤێلایەکی لە
ئەمریکا کڕیووە.
27556 جار خوێندراوەتەوە