وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بەپێی لیستی نوێی موچە، رۆژی یەکشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، رۆژی دوشەممە 18/11/2019 موچەی ئەنجومەنی دادوەریی و رۆژی سێشەممە 19/11/2019 موچەی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت
هەر بەپێی لیستی موچە، رۆژی چوارشەممە 20/11/2019 موچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ھێزەكانی زێرەڤانی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز دابەشدەکرێت.
هاوکات، رۆژی پێنجشەممە 21/11/2019 موچەی وەزارەتی شارهوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كارهبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنهوه و گهیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دهستهی وهبهرهێنان، دەستەی دهستپاكی، دهستهی ژینگه، دهستهی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیداره ههرێم، كۆمیسیۆنی ههڵبژاردن و دهزگای گشتی کاروباری مین دابەشدەکرێت.
رۆژی یەكشەممە 24/11/2019 موچەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدکرێت.
رۆژی دوشەممە 25/11/2019 موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و رۆژی سێشەممە 26/11/2019 موچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.
26705 جار خوێندراوەتەوە