هەسەدە هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 15/10/2019
کوردستان
+
-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سەرێ کانی هێرشی پێچەوانەیان کردووەتەسەر سوپای تورکیا و چەکدارانی سەر بە تورکیا و چەند ناوچەیەکیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

روانگەی سوری بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو، هەسەدە، لە سەرێ کانی، هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە و سێ ناوچەی گرنگی لە چەکدارانی سەر بە تورکیا و سوپای تورکیا پاککردووەتەوە.

راشیگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی تۆپباران و بۆردومانی تورکیا، پێشڕەویەکی باشیان کردووە.

ئامای بەوەش کردووە، بۆ رۆژی حەوتەم، بۆردومان و تۆپبارانی سەختی تورکیا بۆسەر سەرێ کانی بەردەوامە.

 

ماوەی هەفتەیەکە، هێرشی ئاسمانی و زەمینی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا هێزەکانی هەسەدە بەرگری سەخت دەکەن و رێگریان لە پێشڕەوی تورکیا گرتووە. 

10745 جار خوێندراوەتەوە