وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن هۆشداریدایە تورکیا لەوەی سەربەخۆ هێرشبکاتە سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
مارک مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند "پشتگیری هیچ ئۆپراسیۆنێکی تورکیا ناکەین بۆ باکوری سوریا و هۆشداری دەدەین لە ترسناکی وەها هەنگاوێک".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر هەنگاوێک بۆ هێرشکردنە سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسی گەورەی لێدەکەوێتە و هەوڵدەدەین لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ مەترسییەکانی ئۆپراسیۆنی هاوشێوە لە تورکیا بگەیەنین".
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،
ئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە و بەڕووی تورکیادا
داخراوە.
بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە
"ئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەست ئێمەوەیە و هیچ پلانێکیش نییە بۆ گۆڕانکاریکردن
لەم بڕیارەدا".
9979 جار خوێندراوەتەوە