ڤیدیۆ... ژنێک دەچێتە ناو لانەی شێرێکەوە

KNN : Kurdish News Network
01:06 - 03/10/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە
+
-

لە دیمەنێکی دەگمەن و سەیردا، ژنێک لە باخچەی ئاژەڵانی نیۆرک، هەموو بەربەستەکان دەبڕێت و لە شێرێک نزیک دەبێتەوە و وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لەبەردەم شێرەکەدا سەما دەکات.

 

لە راگەیاندراوێکێدا باخچەی ئاژەڵانی برۆنکس لە نیۆرک باسی لەوەکردووە، تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو ژنە دیارنییە و بەو کارەی ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە.

 

هاوکات، بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووە و تاوەکو ئێستا روونییە ئەو ژنە چۆن توانیویەتی بەربەستەکان ببڕێت و خۆی بگەیەنێت بەو جیگەیە.


 
14372 جار خوێندراوەتەوە