دوای ئەوەی حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند دوو هەزار
چەکداری لایەنگری سعودییەیان بەدیلگرتووە، ئەـرۆ ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا حوسییەکانی یەمەن دەڵێن، لە دوای كەمین و پلان دانان بۆ ماوەی چەند
مانگێك توانیویانە ئەو چالاكیە ئەنجامبدەن كە ٢٠٠٠ سەربازی یەمەنی و سعودی و سودانی
دەستگیر بكەن.
بەپێی
زانیارییەکانی میدیا جیهانییەکان حوسیەكان لە ناوچەی نەجرانی سنوری هاوبەشی نێوان
سعودیە و یەمەن ماوەی سێ مانگ بە تاكتیك هەر جارەی لە ناو چەیەك پاشەكشەیان كردووە
ئەو سێ لیوایەی سوپای سعودیە كەزۆرینەیان یەمەنی و سودانی و سەربازی ئەفەریقین و
بە پارە شەڕ بۆ سعودییە دەکەن دەبنە ناوچەیەكی داخراو و دواتر لە هێرشێکدا
دەستیگریان دەکەن.
ڤیدیۆکە لە تەلەڤزیۆنی "المسیره"ی نزیک لە
حوسییەکان بڵاوکراوەتەوە و دەری دەخات چەکدارەکان چەکەکانیان دەخەنە زەوی و خۆیان
رادەست دەکەن.
بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە و ڕاگەیاندنی بە
دیلگرتنی دوو هەزار لایەنگرانی سعودییە لە کاتێکدایە کە سعودییە هیچ لێدوانێکی
فەرمی لەوبارەیەوە نەداوە و بێدەنگی هەڵبژاردووە.
بەدیلگرتنی ئەو
ژمارە زۆرە لە چەکداری نزیک لە سعودییە لەکاتێکدایە کە ١٤ی ئەم مانگە حوسییەکان
بڵاویانکردەوە ئەوان بوون هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییەیان کردووە و لە
٪٥ی بەرهەمی نەوتی جیهان لەو هێرشەدا وەستا.
11339 جار خوێندراوەتەوە