وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەلە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو
کارمەندی پاککەرەوە بووە بەشەڕیان و یەکێکیان بە چەقۆ هاوڕێکەی خۆی کوشتووە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو كارمەندی
كۆمپانیایەكی پاككەرەوە، لە ناو بازاڕی هەڵەبجە بۆتە شەڕیان و یەكێكیان ئەوەی تریان
بە چەقۆ بریندارکردووە و بە هۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە.
ڕوونیشیکردەوە، دوای رووداوەکە تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە
و بە بڕیاری دادوەر بەندكراوە.
کوژراوەکە تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە و دانیشتووی
هەڵەبجە، هاوکات ئەوکەسەی کوشتوویەتی تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتووی هەڵەبجەیە.
2801 جار خوێندراوەتەوە