عێراق؛ لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاجیاكان بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
03:06 - 18/08/2019
عێراق
+
-

كەشناسیی عێراق: تا ڕۆژی پێنجشەممە پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

كەشناسیی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاو كردوە و ڕایدەگەیەنێت لە ڕۆژی دووشەممەوە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكانی عێراق, پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و تا ڕۆژی پێنجشەممە بە بەرزی دەمێننەوە.


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عیراق, ڕۆژی دووشەممە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاكانی عێراق خۆرەتاو دەبێت, لە ناوچەكانی باشووری عێراقیش پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە. ڕۆژی سێشەممەش ئاسمان خۆرەتاو و كەشوهەوا زۆر گەرمتر دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

كەشناسیی عێراق ڕاشیگەیاندوە, ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە, لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق, ئاسمان خۆرەتاو و كەشوهەوا زۆر گەرمتر دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەكیش بەسەر پلەكانی گەرمادا نایەت.

573 جار خوێندراوەتەوە