حكومەتی هەرێم: ئاڵای هەرێمی كوردستان ئاڵایەكی دەستورییە لە عێراقدا
حكومەتی هەرێم: لایەنی پەیوەندیدارمان راسپاردوە بۆ قسەكردن لەگەڵ توركیا بۆ ئازادكردنی گەشتیارەكان
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمیان راسپاردوە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ بەرپرسانی توكیا بكەن تا بە زوترین كات، گەشتیارە كوردەكان ئازاد بكرێن.
وتەبێژ حكومەتی هەرێم، لەسەر روداوی پەلاماردان و دەستگیركردنی ژمارەیەك گەشتیاری كورد لە توركیا، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كردوە: ئاڵای هەرێمی كوردستان، ئاڵایەكی دەستورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆكەخانەكان و هۆڵەكانی پێشوازی لە توركیا، دانراوە بۆ پێشوازی لە شاندەكانی هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە: سەرۆكی حكومەت، وێڕای نیگەرانیی لە روداوەكە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردوە، لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن بۆ ئەوەی بە زوترین كات ئەو گەشتیارانە، ئازاد بكرێن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ ژمارەیەك گەشتیاری كورد لە شاری ترابزۆرنی توركیا، بەهۆی ئەوەی ویستویانە بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، پەلاماردران و دواتر دەستگیر كران.
1708 جار خوێندراوەتەوە