پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار، مەسرور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشهممه پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوەو دوای خوێندنەوەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، سەرۆکی پەرلەمان داوای لە فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمان کرد کاندیدی خۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەستنیشان بکەن تا لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ ئەو پۆستە ناوزەند بکرێت.
له دانیشتنهكهدا ئومێد خۆشناو، سهرۆكی فراكسۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وهك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشكهش كرد و دواتر سهرۆكی پهرلهمان خستییه دهنگدانهوه.
له كۆی 97 ئهندام پهرلهمانی بهشدار بوو، به دهنگی 87 پهرلهمانتار، مهسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكوومهت دەستنیشانكرا.
ڤالا فهرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەو بڕیارە ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی کاندیدی دەستنیشانکراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم راسپێردرێت.
مەسرور بارزانی
* مەسرور بارزانی ساڵی ١٩٦٩ لەدایك بوە
* ساڵی ١٩٨٧ خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو كردوە
* ساڵی ١٩٩٧ بەكالۆریۆسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەمریكی لە واشنتۆن وەرگرتوە
* ساڵی ١٩٩٨ گەڕاوەتەوە كوردستان
* لە كۆنگرەی ١٢ی پارتی بۆ سەركردایەتیی ئەو حزبە هەڵبژێرراوە و دواتر بوە ئەندامی مەكتەبی سیاسی
* ساڵی ١٩٩٨ بوە بە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی پاراستنی كوردستان
* ساڵی ٢٠٠٥ دەزگای خێرخوازی بارزانی دامەزراندوە
* لە ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگرەی ١٣ی پارتی بۆ سەركردایەتی پارتی هەڵبژێررایەوە و بوەوە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی
* لە ساڵی ٢٠١٢ بوە بە راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان
* دامەزرێنەر و سەرۆكی بۆردی ئەمیندارانی زانكۆی ئەمریكی كوردستانە لە دهۆك
* لە ساڵی 2017 یەكێك بوە لە پشتیوانانی ئەنجامدانی ریفراندۆم
* لە 11ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا بۆ پێكهێنانی حكومەت
* مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ كوڕ و كچێكی هەیە
* زمانەكانی كوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت
2323 جار خوێندراوەتەوە