پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت

KNN : Kurdish News Network
08:08 - 06/01/2019
ئابوری
+
-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ‌و رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی توند بەرامبەر گەندەڵی ‌و فێڵ ‌و پێشێلكارییەكانی كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەگرنەبەر.

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چەندین ساڵە كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رێگەیان پێدراوە لەعێراقدا كاربكەن، بەڵام ناڕونی زۆر لەو گرێبەستانەدا هەیە كە لەگەڵیاندا ئیمزاركراوەو بۆتە هۆی بەتاڵانبردنی ملیۆنان دۆلار.

راشیگەیاند: لە عێراقدا هیچ دەزگایەك نییە توانا‌و قەبارەی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانیان لەناوخۆدا بزانێت‌و رێگری بكرێت لەبابەتی فێڵ‌و دزی‌و گەندەڵی لەو بوارەدا.

وتیشی: لیژنەیەكی تایبەتمەندی پەرلەمانی عێراق، چاودێری وردی ئەو بابەتە دەكەن ‌و رێوشوێنی توند بەرامبەر پێشێلكارییەكان دەگرنەبەر.

560 جار خوێندراوەتەوە