سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات،
ئەحمەد شەرع بە نایازە حکومەتێکی نوێ و فراوانتر لە سوریا پێکبهێنێت.
هەواڵ:KNNC
ماڵپەڕی سکای نیوز،
زاری کەسە نزیکەکانی، ئەحمەد شەرعی
سەرۆكی سوریا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لەبارەی ناوی ژمارەیەك كەسایەتیی سوریی،
بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئاڕاستەی ئێستا سەرەنجی لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەرفراوانە، كە نوێنەرایەتی
فراوانتری پێكهاتەو ناوچەكانی سوریا لەخۆبگرێت ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ڕازیکردنی
داواکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
دوای كەوتنی رژێمی
بەشار ئەسەد، ئەحمەد شەرعی سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا لە ئازاری ئەمساڵدا كابینەیەكی
حكومەتی راگەیاند، كە 22 وەزیر لە خۆدەگرێت، ئەو کات ناڕازەیەتی زۆری بەدوای خۆیدا
هێنا کە هیچ کام لەوەزیرەکان نوێنەرایەتی پیکهاتەکانی دیکەی سوریا ناکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکانی سوەیدا و کەنارەکانی سوریا دروست بو بەهۆیەوە
نزیکەی چوار هەزار کەس کوژران.
641 جار خوێندراوەتەوە