ئاژانسی هەواڵگیری ڕوسیا، ئاشکرایدەکات؛ ئەمریکا و بەریتانیا بە نیاز
سەرۆکی ئۆکرانیا بگۆڕن و جێگرەواشیان بۆ شوێنەکەی ئامادەکردوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی ڕوسیا، ڕایگەیاند؛ نوێنەرانی هەر یەک لە ئەمریکا و بەریتانیا
لەگەڵ گەورە بەپرسنای ئۆکرانیا کۆبونەتەوە و باسیان لە گۆڕینی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی کردوە.
بەپێی
زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەندریە یەرماک، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی زیلینسکی و کیریلۆ
بۆدانۆف، سەرۆکی هەواڵگیری سەربازی ئۆکرانیا لەگەڵ فەرماندەگی گشتی هێزەکانی سوپا
بەشداریان لە کۆبونەوەکە کردوە.
ڤەلێر ڤەلوژنی، فەرماندەی پێشوی ئۆکرانیا کاندیدی ئەمریکا و لەندەن بوە بۆ
پۆستەکە و ئەگەری هەیە هەر لەگەڵ گەشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ڕوسیا راستەوخۆ ئەو لە
شوێنی زیلینسکی ببێتە سەرۆکی ئۆکرانیا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ویلایەتی زیلینسکی لە ساڵی 2024ەوە کۆتایی هاتوە بەڵام
بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە و چەند جاڕێکیش هەر یەک لە سەرۆکی
ئەمریکا و روسیا زیلینسکیان بە سەرۆکێکی نایاسایی وەسف کردوە.
407 جار خوێندراوەتەوە