کەی ئێن ئێن هۆکاری زیادبونی داهاتەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:39 - 25/07/2025
کوردستان
+
-

کەی ئێن ئێن هۆکاری زیادبونی داهاتەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

بەپێی بەدواداچونێکی کەی ئێن ئێن، زیادبونی داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی پەیوەندی بە داخڵکردنی 80 ملیار داهاتی کارەباوە هەیە، بەڵام پارەکەی بە کاش نیە بەڵکو بەشێوەی مقایەسەیە.

سەرچاوەیەک لە سایتی شەفافیەت بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند: ئەم داهاتە لە تەرازووی پێداچونەوەی مانگانەدا بە داهات لە سەر پارێزگای سلێمانی ئەژمار دەکرێ. 


دەشڵێت: بە پەپێی یاسای کارگێڕی دارایی (الاداره المالية)ی ژمارە 6ی ساڵی 2019 مادەی 29، دەبێت ئەو داهاتە لە 50%ی بگەرێیتەوە بۆ  داهاتی نانەوتی، تا ئەو کاتەی ئەو فەرمانگە خۆبەڕێوەبەرییانە( تمويل ذاتي) داهاتیان بە گشتی لە خەزێنەی دەوڵەت جیا دەکرێتەوە، ئەوەش هەر بە هەمان یاسا کە لە مادەی 45 دا هاتوە، لەلایەکی دیکەوە مەقاسە پێکردنی پارەکەیە بۆ خەرجی وەبەرهێنان و فرۆشتنی وزەی کارەبا، کە نابێت هەمو خەرجیەکانی بەتەنها و بە گشتی لەسەر داهاتی سلێمانی بێیت.


سلێمانی - بڕیار نامیق

1586 جار خوێندراوەتەوە