دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
ڕایگەیاند، بەنیازی ئەوە نییە لەگەڵ شی جین پینگ هاوتا چینیەکەیدا کۆبونەوەی لوتکە ئەنجامبدات، بەڵام ئەگەر بانگهێشتنامەیەکی
فەرمی لە پەکینەوە بۆ بێت ، ئەوا سەردانیکردنی چین ڕەتناکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد
ترەمپ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سوشیال، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات،
نویسیویەتی؛ بە “ڕەنگە بچمە چین، بەڵام تەنها لەسەر بانگهێشتی سەرۆک
شی، ئەگەرنا گرنگی پێنادەم.”
لێدوانەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی
ئەمریکا و چین گرژیی درێژخایەنیان بەخۆوە بینیوە لەسەر پرسە بازرگانی و سیاسییەکان،
دیارترینیان تایوان و تەکنەلۆجیا و زنجیرەی دابینکردنی جیهانییە.
هەرچەندە ترەمپ خۆی لە تاوتوێکردنی هەر دەستپێشخەرییەکی
دیپلۆماسی نوێ بەدور گرتوە، بەڵام ئاماژەکردنی بە ئەگەری سەردانەکەی بۆ چین،
گوزارشت لە کراوەیی مەرجدارە بۆ گفتوگۆ، بە مەرجێک ئەوەی کە بە "چوارچێوەی
گونجاو" وەسفی کردوە لەبەردەستدا بێت.
924 جار خوێندراوەتەوە