وەزیری دەرەوەی ئێران، بڵاویکردوەتەوە، لە ئەگەری دوبارە هێڕشکردنەوە سەر
ئێران لە لایەن ئەمەریکا وئیسرائیلەوە، با
گومانیان نەبێت کە وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان دەدەینەوە.
هەواڵ:KNNC
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس، نوسیویەتی، لە ئەگری هێرشی نوێ لەلایەن ئەمەریکا ئیسرائیلەوە، دەستەوەسان نابێن، وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەگەری هەوڵدان بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان، لە ڕێگەی سەربازییەوە،
ئەوا وەڵامی ئێمەس سەربازی دەبێت.
عەباس عراقچی، وتوشیەتی، دەبێت بزانن، بە بژاردەی سەربازی ناگەنە ئامانج و تاکە چارسەر
ڕێگەی دانوستانە.
ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران وەک وەڵامێکە بۆ هەرەشەکانی ترەمپ. کە رۆژی
دووشەمە لە سکۆتلەندا ڕایگەیاند، توانیویانە توانا ئەتۆمییەکانی ئێران لە ناو
ببەن، ئەوان دەتوانن دەستپێبکەنەوە ، بەڵآم با دڵنیابن لە چەند چرکەیەکدا لە ناوی
دەبەینەوە.
46 جار خوێندراوەتەوە