وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: هەرگیز دەوڵەتێکی فەڵەستینی دروست نابێت

KNN : Kurdish News Network
02:56 - 29/07/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند؛ هەرگیز دەوڵەتێکی فەڵەستینی دروست نابێت ئەگەر حەماسی تێدابێت و هۆکاری برسیکردنی خەڵکی غەززە حەماسە.

هەواڵ: KNNC


گیدیۆن سار، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، باسی لەوەکردم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردو فشارە دەرەکییەکان بۆ سەر ئیسرائیل زیادی کردوە بە تایبەت لە بابەتی دەوڵەتی فەڵەستین، وتیشی: هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی ناچارمان ناکات ئاسایشی خۆمان بکەینە قوربانی.


ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها فشاری سەربازی و شەڕ حەماسی ناچار کردوە ڕو لە ڕێککەوتن بکات ئێستاش هەر حەماس بەرپرسیاری یەکەمی برسیکردنی هاوڵاتیانی غەززەیە.

 

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، جەختیشی کردەوە، مانەوەی حەماس لە غەززە نەهامەتییەکانی هاوڵاتیانی غەززە و ئیسرائیل زیاتر دەکات، سەبارەت با برسێتی غەززە ڕایگەیاند: بەشێکی زۆری هەواڵەکان ڕاستی نییە و ئیسرائیل ئامادەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەر لایەنیکی دەرەکی هاوکاری ڕەوانەی غەززە بکات.


لە کۆتایی قسەکانیشی، حەماسی بەوە تۆمەتبار کرد کە هاوکارییەکانی غەززە دەبات بۆ خۆی و دواتر بە نرخێکی بەرزتر دەیفرۆشێتەوە ئەمەش کردوە بە سەرچاوەیەکی داهات لەم شەڕدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چوار مانگە گەمارۆدان لەسەر کەرتی غەززە هەیە و نزیکەی 130 کەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە، نەتەوەیەکگرتوەکانیش هۆشداریدەدات لەوەی ئەو هاوکاریانەی ڕەوانەی غەززە دەکرێت بەش ناکات و دەبێت زیاد بکرێت.

 

109 جار خوێندراوەتەوە