سبەی شاهید دەبین بەسەر دۆخێکی خراپ و کوشندەو ئازارهێنەوە کە چۆن لە
کوردستانیش وەبەرهێنی ساختەی سیتی فرۆش، فەرمانبەرو مرۆڤی کوردیان کردۆتە دیل و
قوربانی لە پێناو ماشینەوەی ملیۆنە دۆلارەکانیاندا بە هاوکاری یاسایەکی خراپ و بێکەڵکی
مۆڵەتی وەبەرهێنان و ڕێسا نەرمەکاندا. ئەگەر زەمین لەرزەیەکی هێواش نەک توند خوانەخواستە
بگاتە گوندو سیتیەکانی هەرێم و باڵەخانەو تەلارە فەیک و ساختەکانی وەبەرهێنی هەڵتۆقیوی
کوردیی، وەی لە گوزەران و حاڵمان کە چیمان لێ دێت و چۆن بە ساختەکاری و فێڵ و کوالێتی
خراپ تەلارو باڵەخانەکان دروست کراون و پارەیان لەسەر خواردوەو خەڵکیش بەو ئاسانییە
یەک یەک دەمرن و دەبنە قوربانیی.
هێشتا زەمین لەرزەو کارەساتی سروشتی نەگەشتۆتە ئەم سیتیانەی کوردستان ، کەچی
ساڵانێکە یەکەو خانوو باڵەخانەکان شەقیان بردوەو ئەرزەکەی کەندڕبوەو بۆگەناو زیادی
کردوەو ئاوەڕۆ دەرناچێت و ئەوەندە دیوارو دیکۆرەکەی کۆن و ڕزیو بوون دەبێ دەرخستە
بۆ نۆژەنکردنەوەیان بکرێت بەهۆی ساختەچێتیی و تەماحکاری زۆری ئەم وەبەرهێن و بەڵێندەرانەوە،
کە هەندێکیان بێشەرمانە فرمێسک بۆ زەمین لەرزەکەی تورکیاو سوریا دەڕێژن و باسی کۆمەک
و هاوکاری دەکەن بۆیان.
باشە بەڵێندەرو وەبەرهێنی کوردیی، بەپێی کام پێوەری ئەندازیاری و ئینڤێستمێنتی
زانستی خەڵات دەکرێن لەلایەن دەزگاکانی حیزب و دەستەی وەبەرهێنانەوە ! بەپێی چ پێوەرێکی زانستی و داهێنانکاری و
جوانکاری و هونەری تەلارسازیی مۆدێرن خەڵاتیان دەکەن و بە شکۆداریی و جوانیی و ڕێزەوە
پیشانیان ئەدەن و دەیانخەنە ڕەفەی مێژوو، یەک پێوەری زانستی و مەنتیقی و عەقڵانیم
پیشان بدەن بۆ ئەو تەکریم و خەڵاتانە، با من دەیان مەرج و پێوەرتان بدەمێ لە چەوتی
و شکستەکانیان لەو سیتیانەی خۆیان بۆ سزادان و لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمیەکانیان، نەک
ئیڤێنتی شیرینی خواردن و پێکەنینی ساختەو خەڵاتی وەهمی.
خودای گەورە وڵات و گەلمان پارێزراو بکات لە خەڵکانی بەدڕەفتارو هاوکاری
بەدڕەفتارەکان و دەردو بەڵاو کارەساتی سروشتی، هاوخەمین بۆ قوربانیانی ئەو تراژیدیاو
کارەساتە سروشتیەی ڕۆژاڤاو باکوری کوردستان.
175 جار خوێندراوەتەوە