پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان،
له‌ڕاپرسیه‌كی گشتیدا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور كه به‌ده‌ستوری عه‌لمانی‌و مه‌ده‌نی
"مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك" ناسرابوو، له16ى 4ى 2017 توانییان سیستمی كۆن‌و ڕه‌گداكوتراوی په‌رله‌مانیی له‌توركیا
بگۆڕن بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی‌و هه‌ژده به‌ندی ده‌ستوریی ده‌ستكاریی بكه‌ن،
كورسیه‌كانی په‌رله‌مان له550 كورسیه‌وه زیادكرا بۆ 600 كورسی، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرو
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوه‌شایه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیه‌ك به‌تامی سوڵتانێكی
ڕه‌های نوێی كۆماریی، له‌توركیاو كۆشكی چانكایا، به‌ڕێچكه‌یه‌كی نیمچه ئیسلامی
سوننی بۆ "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" دیاریكرا.
به‌م هه‌نگاوه ده‌ستوریانه، ئه‌ردۆغان له‌مپه‌ره‌كانی
به‌رده‌می بڕی‌و كۆمارێكی تازه‌ی بونیادنا، به‌ڵام به‌ره‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌ڵستكاریانه‌ی
توندیشی له‌وڵاتدا بۆخۆی دروستكرد، هه‌ده‌په‌و شه‌ش پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كه، به‌شێكن
له‌و به‌ره‌یه.
دوای یه‌ك ساڵ‌و
له‌هه‌ڵبژاردنی گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و په‌رله‌ماندا له24ى 6ى 2018 ئه‌ردۆغان
بۆ دوه‌مجارو به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرایه‌وه بۆ ویلایه‌تی دوه‌می كۆمار، به‌ڵام زیانی
به‌ركه‌وت‌و نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ڕه‌های كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبخات، به‌هۆی
گه‌شه‌كردن‌و به‌هێزبونه‌وه‌ی پارتی گه‌لی كۆماریی CHPو پارتی دیموكراتی گه‌لان، هه‌ده‌په HDP كه دوو پارتی ئایدۆلۆژی‌و ڕادیكاڵی كورد‌و
توركن له‌توركیا، هه‌ده‌په توانیی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 67 كورسی مسۆگه‌ربكات‌و بێته
سێیه‌م گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیی، له‌هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی شاره‌وانیه‌كاندا
له31ى 3ى 2019 دیسان پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد‌و گه‌شه‌پێدان، زیانی قورسی به‌ركه‌وت‌و
شاره‌وانیه گه‌وره‌كانی ئیستانبوڵ‌و ئه‌نكه‌ره‌و ئامه‌دو ده‌یان شاریان له‌كۆی 81
شاره‌وانی له‌ده‌ستداو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانیان دابه‌زی‌و كۆماره‌كه
ورده ورده كه‌وته له‌رزین، به‌جۆرێك میدیاكانی توركیا وه‌ك سه‌ره‌تای زه‌نگی كۆتایی ئه‌و سوڵتانیزمه نوێیه
هه‌ژماریان كرد.
دوای ئه‌م ڕوداوانه
هاوڕێ نزیكه‌كانی ئه‌ردۆغان‌و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، كه‌وتنه موراجه‌عات‌و له‌و
گوتاره كشانه‌وه‌و چه‌ند پارتێكی نوێیان دامه‌زراندو چونه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و
ئاماده‌سازیكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی چاره‌نوسسازی خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه
بڕیاره له‌مانگی شه‌شی ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌گه‌رچی كێشمه‌كێش هه‌بوو له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی داخۆ سه‌رۆك بۆی هه‌یه بۆ ویلایه‌تی سێیه‌می كۆمار خۆی كاندیدبكاته‌وه یان
نا، چونكه له‌ده‌ستوردا ڕێگه‌پێنه‌دراوه، به‌ڵام یاساناسانی توركیا ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌كانیان
به‌و ئاراسته‌یه‌دا بوو كه ویلایه‌تی یه‌كه‌م بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ژمارناكرێت به‌و
حوكمه‌ی پێش ده‌ستكاری‌و هه‌مواری ده‌ستوریی‌و ڕاگه‌یاندنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی
بوه! گه‌روابێت خولی ئاینده بۆ سه‌رۆك خولی دوه‌مه‌و ڕێگه‌پێدراوه.
به‌ڵام ڕوداوه
نه‌خوازراوه‌كان‌و خراپی باری ئابوری‌و بێكاریی گه‌نجان‌و كه‌وتنی به‌های لیره‌ی
توركی‌و جه‌نگ‌و خه‌رجیه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه
ئه‌و سیستمه سه‌رۆكایه‌تیه به‌زیان ده‌شكێته‌وه بۆ خودی ئاینده‌ی ئه‌ردۆغان‌و
هاوپه‌یمانه‌كانی به‌تایبه‌تی، پارتی نه‌ژادپه‌رست‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی مه‌هه‌په‌و
سه‌رۆكه‌كه‌ی "ده‌وڵه‌ت باخچه‌لیی".
نزیكبونه‌وه‌ی
هه‌ڵبژدنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی توركیا له‌حوزه‌یرانی 2023و خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی گه‌ڕی
سێیه‌می "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌وه‌نده گه‌رم‌و كاریگه‌ره له‌سه‌ر شه‌قام‌و ڕای گشتی،
به‌ره‌یه‌كی نوێی به‌رهه‌ڵستكاری توندی دروستكردوه بۆ سه‌رله‌نوێ گفتوگۆ‌و ئارگیومێنت
بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی‌و حوكمڕانی وڵات له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بۆ په‌رله‌مانی‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
بۆ ڕێچكه كۆنه‌كه.
ئێستا تابلۆ سیاسیه‌كه
وایه، شه‌ش پارتی ئۆپۆزسیۆنی پلوراڵ‌و هه‌مه‌چه‌شن، له‌بیرو زیهنیه‌ت‌و ئایدیا‌و ڕوانگه‌ی
نه‌ژادپه‌رست‌و ئیسلامی‌و سیكولار‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراتی، به‌ره‌یه‌كی نوێیان پێكهێناوه
بۆ كۆتاییهێنانی ئه‌و سیستمه سه‌رۆكایه‌تییه كۆنكرێتیه‌ی توركیا‌و خۆسازدان بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئاینده‌و له‌دایكبونی كۆمارێكی نوێ.
پارته‌كان بریتین
له : پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی "كه‌مال كڵیچدار ئۆغڵو"
پارتی خێر‌و چاكه به‌سه‌رۆكایه‌تی"میراڵ ئه‌كشنه‌ر"
پارتی ئاسوده‌یی سه‌عاده به‌سه‌رۆكایه‌تی "تیمیل كارامولا ئۆغڵو" پارتی
ئاینده به‌سه‌رۆكایه‌تی " ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو" پارتی دیموكراتی‌و پێشكه‌وتن به‌سه‌رۆكایه‌تی
"عه‌لی باباجان" پارتی دیموكراتی به‌سه‌رۆكایه‌تی "جۆڵتكین ئویساڵ"،
ئه‌م شه‌ش پارته به‌توندی ده‌ستی یه‌كیانگرتوه به‌بێ بانگهێشتی پارتی دیموكراتی
گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ ڕیزه‌كانیان، واته كورد ئێستا نه له‌ڕیزی هاوكێشه‌ی هاوپه‌یمانێتی
كۆماردایه، نه له‌ڕیزی هاوكێشه‌ی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن، دیاریش نییه هه‌ده‌په
وه‌ك خاوه‌نی شه‌ش میلۆن ده‌نگده‌رو سه‌دان سه‌رۆك شاره‌وانی‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان،
ده‌نگه‌كانی بۆ كام پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بێت؟ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
كارتی هه‌ده‌په ته‌واو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، هه‌ده‌په ئێستا له‌نێوان هاوپه‌یمانێتی
كۆمار‌و پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كان‌و دۆخی ئیمراڵی‌و قه‌ندیلدا تاڕاده‌یه‌ك گیریخواردوه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی
نافه‌رمی هه‌ده‌په باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كاندیدیان نابێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی، ڕه‌نگه
ده‌نگبده‌ن به‌كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "كه‌مال كڵیچدار ئۆغڵو" به‌و
هه‌نگاوه دۆخه‌كه له‌خۆی ئاڵۆزده‌كات‌و دورنییه ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ستبه‌رداربونی
هه‌ده‌په له‌م یاریه، سازش بكات بۆ زیندانیانی سیاسی‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌و
هاوسه‌رۆكانیان له‌زیندان هه‌ندێك ئازادی زیاتر بۆ كار‌و چالاكیه‌كانیان.
كاتی خۆی ئه‌م
شه‌ش پارته به‌بێ ئاماده‌بونی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، له5ى 2ى 2022 یه‌كه‌م
زه‌نگیاندا به‌گوێی ئه‌ردۆغان‌و پارته‌كه‌یدا به‌وه‌ی چیتر ڕازینابن وڵات به‌و
ئاقاره مه‌ترسیدارانه‌دا بڕوات‌و توركیا دوچاری شكستی دیكه‌و داخورانی زیاتری
ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌وه، پێیانوایه سیستمێكی شكستخواردوه چ له‌ڕوی ئابوریه‌وه
چ له‌ڕوی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیه‌وه، بۆچونیان وابوو ده‌بێت سیستم بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی
خۆی‌و ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌ی سیستمی په‌رله‌مانی‌و دیموكراتیك‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌زاریه‌كان
به‌ڕێوه‌بچێت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆڵه‌گه‌كانی "لیبراڵی‌و دیموكراتی‌و دادپه‌روه‌ریی"
پاشان جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتر به‌ئامانجی باشتركردنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و
دیموكراتیك‌و چالاككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ریی
كه سه‌رۆك كۆمار به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی كردووه له‌مشتی خۆیدا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه
كه هه‌ده‌په‌ی تێدا نه‌بوو، لێكتێگه‌یشتنێك كرا به‌ره‌و گۆڕینی سیستمی وڵات بۆ په‌رله‌مانی‌و
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ش خرایه 28ى 2ى 2022 كه هه‌ر بۆخۆی خودی ئه‌و به‌رواره
مه‌غزاو گوزارشتی قوڵی هه‌بوو لای ئیسلامیه‌كانی توركیا، چونكه هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ڵ
یاده‌وه‌ری كۆدێتای سپی جه‌نراڵه‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته ئاینیه‌كه‌ی "نه‌جمه‌دین
ئه‌ربه‌كان" له28ى 2ى 1997 كه تیایدا به‌ته‌واوی ئه‌ربه‌كانیان له‌حكومه‌ته ئیئتیلافیه‌كه‌ی ئه‌وكات له‌گه‌ڵ
"تانسوا چیلله‌ر" دورخسته‌وه‌و دواتر له‌به‌ره‌نجامی ئه‌و ڕوداوانه‌و
دوای پێنج ساڵ پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان دروستبوو كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2002
گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو ئه‌ستێره‌ی ئه‌ردۆغان ڕوی له‌گه‌شه‌كرد.
تورکیا دەگۆڕێت؟
بۆیە كارته‌كانی
ده‌ستی هەدەپە،گران‌و قورسن بۆ ئاینده، بەڵام چۆن گه‌مه‌یان پێده‌كات‌و له‌قازانجی
كێ؟ هه‌ده‌په حزبی هه‌ڵبژاردن‌و شه‌قامه، كه‌جه‌كه‌و قه‌ندیل حزبی تفه‌نگ‌و جه‌نگ‌و
شه‌ڕڤانن، دوو هێزی نه‌رم‌و ڕه‌ق، سه‌رۆكه‌كانیان له‌زیندانی تاكه‌كه‌سین "ئۆجه‌لان‌و
ده‌میرتاش" بەڵام ورە بەرزن و نوێنه‌رایه‌تی دوو ڕوانگه‌و بیر‌و قوتابخانه‌ده‌كه‌ن،
ده‌بێت هه‌ده‌په بتوانێت گوتارێكی نوێ له‌و به‌ریه‌ككه‌وتن‌و جیاوازی و پاڕادایمە
فیكرییه داڕێژێت كه هاوسه‌نگی له‌ده‌ستنه‌دات، ده‌بێت بیر له‌وه‌بكاته‌وه كاندیدێك
سه‌ربخات له‌قازانجی ڕه‌وته‌كه‌ی بێت، ماركێتینگ‌و سه‌رمایه‌ی سیاسی بێت بۆ ئایندەکەی،
ڕێگاكانی كرانه‌وه‌و كاری مه‌ده‌نی‌و ڕێكخراوه‌یی بۆ ئاسان بكه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی ڕێگاكانی
زیندانی بۆ كورت بكه‌نه‌وه.
337 جار خوێندراوەتەوە