قالیباف ڕەخنەی
توند لەو ڕاوێژانە دەگرێت کە دەدرێنە حکومەتی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو
بیرکردنەوە هەڵانەوە نرخی نەوت گەیشتووەتە سەروو 120 دۆلار و پێشبینیش دەکرێت
بگاتە 140 دۆلار.
محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە
لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سێ ڕۆژ تێپەڕیوە و هیچ بیرە نەوتێک نەتەقیوەتەوە،
لەو بارەیەوە وتی: "دەتوانین ئەم ماوەیە بۆ 30ڕۆژ زیاد بکەین و لێرەوە بە
شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دیمەنی بیرە نەوتەکان پەخش بکەین."
هەروەها ڕەخنەی
توندی لەو کەسانە گرت کە ڕاوێژ بە حکومەتی ئەمریکا دەدەن و ڕایگەیاند: "ئەمە
ئەو جۆرە ئامۆژگارییە بێمانایانەیە کە حکومەتی ئەمریکا لە کەسانی وەک بێسێنت
وەردەگرێت، کە هاوکات بانگەشە بۆ بیرۆکەی گەمارۆدان دەکەن و نرخی نەوتیان گەیاندە
سەروو 120 دۆلار، وێستگەی داهاتووی نرخی نەوتیش 140 دۆلارە."
لە کۆتاییدا
قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکە تەنها لە هەبوونی بیرۆکەی هەڵەدا نییە، بەڵکو
"شێوازی بیرکردنەوە و عەقڵییەتی هەڵەیە."
74 جار خوێندراوەتەوە