لەبارەی تەرزەی بەهێز و مەترسی لافاو هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 27/04/2026
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ناوچەکانی گەرمیان و ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزە ناوچەکە دەگرێتەوە و مەترسیی دروستبوونی لافاوی کاتی هەیە.

 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان سبەینێ سێشەممە (28ی نیسانی 2026)، لە ماوەی نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارەدا، ئاسمانی ناوچەکانی گەرمیان بەتەواوی هەوراوی دەبێت و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت.

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینەکەدا هەورەگرمە و هەورەبرووسکەی بەهێز ڕوو دەدەن و ئەگەرێکی بەهێز هەیە تەرزەیەکی قورس ببارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاوی کاتیش هەیە، هەر بۆیەش داوا دەکات هاووڵاتییانی سنوورەکە لەم کەشوهەوایە ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی پارێزراو بن.

6327 جار خوێندراوەتەوە