ڕافایێل غروسی نابێت یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاستی بەرز لە ناو ئێراندا بمێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:35 - 29/04/2026
جیهان
+
-

ڕافایێل غروسي، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە زۆربەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران کە ئاستی پیتاندنەکەی بەرزە، تا ئێستاش لەناو کۆمەڵگەی ئەتۆمی ئەسفەهاندایە، کە پێشتر کرابووە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان

 

 

غروسي ئاماژەی بەوەشکرد کە وێنەی مانگە دەستکردەکانیان لەبەر دەستە کە شوێنەواری دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی سەر ئێرانی پێوە دیارە و بەردەوامیش زانیاری نوێیان پێدەگات

 

بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەتۆمی جەختی لە خواست و پێویستی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی "نەتەنز" و "فۆردۆ" کردەوە کە ماددەی ئەتۆمییان تێدا کۆکراوەتەوە

 

 

هاوکات ئاشکرایکرد کە لەگەڵ ڕووسیا و چەند وڵاتێکی دیکە گفتوگۆیان کردووە دەربارەی ئەگەری گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە، چونکە بە وتەی ئەو، نابێت یۆرانیۆمی پیتێنراو بەو ئاستە بەرزە لە ناو ئێراندا بمێنێتەوە یان دەبێت ئاستی پیتاندنەکەی کەم بکرێتەوە.

35 جار خوێندراوەتەوە