شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکە دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 30/04/2026
کوردستان
+
-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرەتا شەپۆلێکی سارد و باراناوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دواتر پێش هاتنی جەژنی قوربان، شەپۆلێکی گەرمای بێزارکەر ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

 

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی نێوان 3 تا 6ی ئایاری 2026، بارستە هەوایەکی سارد لە ڕۆژئاوای ئەوروپاوە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 6 بۆ 8 پلە نزم دەبنەوە و لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای هەرێمیش باران دەبارێت.

 

ئەو شارەزایەی کەشناسی هۆشداریش دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دوای ئەو شەپۆلە و دەڵێت: "پێش هاتنی جەژنی قوربان شەپۆلێکی گەرمای بێزارکەر ڕوودەکاتە ناوچەکانمان و ناچارمان دەکات ئامێرەکانی فێنککەرەوە پێبکەین". هەروەها بە تایبەتی هۆشداری دەداتە دانیشتووانی ناوچەکانی هەولێر، گەرمیان و کەرکوک کە ئامادەکاری بکەن و موبەڕیدە و سپلیتەکانیان بخەنە کار.

401 جار خوێندراوەتەوە