وۆڵستریت جورناڵ: بەهۆی گەمارۆوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بۆ نیوە دادەبەزێت

KNN : Kurdish News Network
09:02 - 28/04/2026
ئابوری
+
-

گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر ئێران بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتە بۆ نیوەی بڕی ئێستا دابەزێت.

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لە زاری بەرپرسانی کۆمپانیای "کپلر"ی تایبەت بە داتا و ئامارەکانەوە بڵاویکردەوە، گەمارۆدانی گەرووی هورمز کاریگەرییەکی توندی خستووەتە سەر کەرتی وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بڕی نەوتی بارکراوی وڵاتەکەی لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، پێشبینی دەکرێت ئەگەر گەمارۆدانی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئایاری داهاتوو، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران بۆ زیاتر لە نیوە دابەزێت.

 

 هاوکات کۆمپانیای کپلر ئاشکرایکردووە، لە ئەگەری بەردەوامیی ئەو گەمارۆیەدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێران بۆ نێوان یەک ملیۆن و 200 هەزار، بۆ یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا کەمدەبێتەوە.

137 جار خوێندراوەتەوە