محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەی
عێراق دەکات، ئەمەش دوای بەدەستهێنانی دەستکەوتی سەرکەوتن بۆ یارییەکانی
کۆتایی مۆندیالی 2026
نووسینگەی
ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارە
سبەی شەممە ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ ڕێزلێنان لە ئەندامانی شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی
و خێزانەکانیان لە کۆشکی حکومەت بەڕێوەبچێت
هەر بەو بۆنەیەوە سودانی
مێواندارییەکی نیوەڕۆخوان بۆ یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەکە ڕێکدەخات، کە تێیدا
ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی دەبن، وەک پێزانینێک بۆ ئەو دەستکەوتە
نیشتمانییە شکۆدارەی بەدەستیان هێناوە
هەر لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، بەیانی سبەی شەممە
چالاکییەکانی پێشوازی جەماوەری لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بەڕێوەدەچێت
پێشوازییەکە لە ڕێگەی پاسێکی کراوەوە دەبێت کە لە گۆڕەپانی (الحریة)وە بەرەو
یەکتربڕی زانکۆی بەغدا بەڕێدەکەوێت ، ئەمەش بۆ ڕەخساندنی دەرفەت تاوەکو هاوڵاتییان بەشداری لە
خۆشییەکانی سەرکەوتن و گەیشتن بە کۆتاییەکانی مۆندیالی2026 بکەن.
51 جار خوێندراوەتەوە