ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی ھۆشداری دەدات و دەڵێت ناتوانن پەیوەندی بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە بکەن و ئەگەر شتێک ڕووبدات بەر بە تیشکی ئەتۆمیی ناگیرێت.
هەواڵ:KNNC
ڕافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئێران و مەترسییەکانی سەر بکە ئەتۆمییەکانەوە ڕایگەیاند: هەوڵدەدەن پەیوەندی بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بکەین بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە.
ناوبراو هۆشداریی ترسناکی دۆخەکەیدا و وتی، ئەگەر بێت و هەر دۆخێکی نەخوازراوی پەیوەست بە ئەتۆم ڕووبدات و مەترسیی بە بنکە ئەتۆمییەکان بگات، ناتوانن ھیچ ڕێگرییەک لە تیشکی وزەی ئەتۆمی بکەن....
844 جار خوێندراوەتەوە