دابەشکردنی نەوت
بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە، لە شارەدێی سیروان دابەشکردنی نەوتە 31 هەزارییەکەی
عێراق دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی
شارەدێی سیروان، بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە ئەمڕۆ سێشەممە، نەوت
لە شارەدێی سیروان دابەش دەکرێت.”
ئاماژەی بەوەشداوە دەبێت ئەو کەسەی نەوت وەردەگرێت، کارتی زیرەکی نەوتی سیروانی هەبێت،
لەگەڵ ئەوەشدا بۆ بڕی 100 لیتر نەوت 31 هەزار دینار بدات.
ئاماژەی
بەوەشداوە، نەوت بە کارتی هەڵەبجە نادرێت تا کۆتایی دابەشکردنی نەوت لە شارەدێی
سیروان.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی بەهار و کۆتایی سەرما و تا ئێستاش بەشێکی هاووڵاتییان هیج بڕەنەوتێکیان وەرنەگرتوە، نە لە 104 هەزارییەکەی هەرێم نە نیوبەرمیلە عێراقییەکە...
2027 جار خوێندراوەتەوە