نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە

KNN : Kurdish News Network
10:35 - 02/03/2026
جیهان
+
-

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و ئێستا نرخی تەواوی عەیارەکان سەرو ملیۆنێک دینارە.

هەواڵ:KNNC

لەدوای کردنەوە بۆرسە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و نرخی هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە 5 هەزار و 370 دۆلار، دواتریش تا 5 هەزار و 417 دۆلار ڕۆیشت، نرخی تەواوی عەیارەکان چووە سەرو ملیۆنێک دینار.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کۆتایی هەفتەی پێشوو و پێش داخستنی بۆرسە و دروستبوونی شەڕی ئێستای نێوان ئێران و ئەمەریکا-ئیسرائیل، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 5 هەزار و 176 دۆلاربوو.

 

ئێستا نرخی عەیارە جیاوازەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەی خوارەوەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 ملیۆنێک و 340 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 ملیۆنێک و 228 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 ملیۆنێک و 173 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار 18 ملیۆنێک و 6 هەزار دینارە

4449 جار خوێندراوەتەوە