تورکیا سنورەکانی لەگەڵ ئێران داخست و ئێستا سنورەکانی نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخراون.
هەواڵ:KNNC
تورکیا بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاران لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و داخستنی دەروازەکانی ڕاگەیاند.
لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند کە بە شێوەیەکی دوولایەنە هاتووچۆی گەشتیارانی لە هەرسێ دەروازە گومرگییەکەی سەر سنووری ئێران هەڵپەساردووە.
دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە جوڵەی بارهەڵگرەکان و بازرگانیی ناگرێتەوە و پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بەپێی ڕێکار و ڕێنمایی یە توندەکان بەردەوام دەبێت...
58 جار خوێندراوەتەوە