بەیاننامەی حەوت وڵات دژی هێرشەکانی ئێران

KNN : Kurdish News Network
03:11 - 02/03/2026
جیهان
+
-

 حەوت وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشەکانی ئێرانیان شەرمەزار کرد

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، شەش وڵاتی عەرەبی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە شەرمەزار کرد، ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم کارانەی ئێران ڕەفتارێکی سەرکێشانەیە و دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

 

لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و سعوودیە و ئیمارات و قەتەر و بەحرێن، و ئەردەن و کوێت دا هاتووە؛ دەستخۆشییان لەو هەماهەنگییە کاریگەرە کردووە لە بواری بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیدا کە ڕێگری کردووە لە کەوتنەوەی زیانی گیانی و وێرانکاریی گەورەتر ، هەروەها بە توندی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ سەر خاکە خاوەن سەروەرییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا شەرمەزار کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێن:  ئەم لێدانە بێ پاساوانە، سەروەریی چەندین دەوڵەتی پێشێل کردووە، هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات و ژیانی مەدەنییەکانی خستووەتە مەترسییەوە." ئەو وڵاتانە جەختیان کردووەتەوە لەسەر "مافی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا و پابەندبوون بە ئاسایشی ناوچەکە. 

54 جار خوێندراوەتەوە