سێنتکۆم: سێ فڕۆکەی جەنگییمان لە کوەیت خراونەتە خوارەوە

KNN : Kurdish News Network
02:27 - 02/03/2026
جیهان
+
-

سێ‌ فرۆكەی جۆری ئێف 15 ی ئەمەریکیی لە ئاسمانی كوەیت خرانە خوارەوە و سێنتکۆمیش دەڵێت لەوەیە بە هەڵە خرابێتەخوارەوە.

هەواڵ:KNNC

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: کاتژمێر 11:30ی ئەمڕۆ سێ فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی F-15E Strike Eagle کە بۆ پشتگیریکردن لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانی لە ئاسمانی کوەیتدا دەفڕین، خرانە خوارەوە.

 

ناوەندەکەی ئەمەریکا ئاماژەوە بەوەشداوە، کە پێدەچێت ئەو فڕۆکانە  بەهەڵە لەلایەن هێزی ئاسمانی كوەیتەوە پێكرابن و خرابنە خوارەوە....

133 جار خوێندراوەتەوە