مەسعود پزشکیان داوا
لە حکومەت و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان دەکات بەردەوامبن لە پێشکەشکردنی
خزمەتگوزاریی و تا کۆتاییهاتنی جەنگ بەبێ وەستان خزمەت بکەن.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان
سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: کە فەرمانی بە حکومەت و سەرجەم وەزیر
و سەرۆکی دەزگا جێبەجێکارەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کردوە کە بەردەوامبن لە
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان.
مەسعود پزشکیان وتیشی،
داوای کردوە و دەشبێت تا کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە سەپێندراوەی سەر ئێران سەرجەم
ناوەندەکان بە دەسەڵاتی تەواو و بەبێ وەستان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان
بە هاوڵاتییان، تا پەککەوتن لە کەرتە جیاوازەکان و ژیانی هاووڵاتییان دروستنەبێت...
248 جار خوێندراوەتەوە