وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت بەڵگەیان لەبەردەستە کە ئەمەریکا
و ئیسرائیل دەستوەردانیان کردوە لە ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا و بە مەبەست
فەرمانکراوە بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران بۆ زیادکردنی ژمارەی قوربانییەکان.
هەواڵ:KNNC
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێدوانیدا
ڕایگەیاند: دەربڕینی ناڕەزایەتیی ئاسایی یە، بەڵام ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت تەنها
دەربڕینی ناڕەزایەتی نییە بەڵکو ئامنجی دیکە لەپشت ئەو ڕووداوانەن و دەستی دەرەکیی
دەیەوێت دۆخی ئێران بتەقێتەوە.
عەراقچی وتیشی، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە کە ئەمەریکا
و ئیسرائیل دەستوەردانیان کردوە لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا و هاوکایی گروپە
دژبەرەکانی حکومەت دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بە ئامانجگرتنی بنکە و ناوەندە گشتیی و حکومەییەکان شتێک نین لەخۆڕا ڕووبدەن، بەڵکو فەرمان بەو گروپە تایبەتانە کراوە کە
لەنێو خۆپیشاندەراندان، بەوەی هێرش بکەنە سەر ئەو ناوەندانە و تەنانەت تەقە لە
خۆپیشاندەران بکەن تا ژمارەی قوربانییەکان زیادببێت و ئێران ناشرین نیشان بدرێت...
163 جار خوێندراوەتەوە