عومرەکارێکی خەڵکی هەولێر لە کاتی تەوافدا لە مەککە کۆچی دوایی کرد

KNN : Kurdish News Network
06:52 - 13/01/2026
کوردستان
+
-

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە وڵاتی سعودیە عومرەکارێکی کورد لە کاتی ئەنجامدانی  تەوافدا گیانی سپاردوە

 

هەواڵ:  KNN

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، عومرەکارەکە ناوی (محمود حاجی عومەر شکارتەی)یە و دانیشتوی شاری هەولێر بوە  تەمەنی 60 ساڵ بوە و ناوبراو لە کاتی بەجێگەیاندنی مەراسیمی تەواف بەدەوری کەعبەی پیرۆزدا، کۆچی دوایی کردووە

 

سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەخاکسپاردنی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، تەرمی کۆچکردوو هەر لە وڵاتی سعودیە بە خاک دەسپێردرێت

 

بە پێی ئامارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەکارانی هەرێمی کوردستانە لە وڵاتی سعودیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 

488 جار خوێندراوەتەوە