نوێترین بڕیار و رێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و پێشمەرگە راگەیاندرا

KNN : Kurdish News Network
07:12 - 08/01/2026
کوردستان
+
-

 فەرماندەیی دەڤەری 1 ی هێزەکانی پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی نوێی سەبارەت بە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و کارمەندانی فەرماندەییەکە بڵاوکردەوە و چەند هەنگاوێکی گرنگی لەو بارەیەوە ئاشکرا کرد.

هەواڵ:  KNN

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، خشتەکانی (نەورۆز و ئەیلوولی ٢٠٢٥)ی ئەفسەرانی فەرماندەیی دەڤەری ١ بە مەبەستی بەرزکردنەوەیان و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە کراون تاوەکو لەوێوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێن بۆ پەسەندکردنی کۆتایی

لە لایەکی دیکەوە و سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی کارمەندان (پێشمەرگە و پلەدارەکان)، فەرماندەییەکە مژدەی بە کارمەندانی دا و ڕایگەیاند کە فەرمانی کارگێڕی بۆ هەر سێ خشتەی (ئەیلوولی ٢٠٢٤، نەورۆزی ٢٠٢٥ و ئەیلوولی ٢٠٢٥) بە تەواوی کۆتایی هاتوە و کارە کارگێڕییەکانیان ڕاپەڕێندراوە.

3095 جار خوێندراوەتەوە