شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و 80 ملیم باران دەبارێت و ئەگەری دروستبونی لافاوهەیە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییەکان، لە سبەینێوە شەپۆلێكى نوێی بەفرو
باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەو هۆیەوە
پلەکانی گەرما بۆ سفرو ژێر سفری پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە 12ی مانگ کەشوهەوا
ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی بەفربارینەکە پلەکانی گەرما زوو دانابەزێت.
شارهزایانى كهشناسى ئهوهیان ڕونكردوهتهوه، کاریگەریی شەپۆلێکی
دەریای سپی ناوەڕاست دێتەسەر هەرێمی کوردستان، لەشەودا بارانبارین لەناو شارەکانو
لەتەواوی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمیش بەفربارین دەستپێدەکاتەوە، زۆرترین ڕێژەی
بەفربارینیش لەسنوری پارێزگای دهۆک دەبێتو ڕۆژی شەممە بارانی بەلێزمە دەبارێت، بهپێویستزانراوه،
هەمولایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاریی بکەن، چونکە ئەگەری دروستبونی لافاو
لەهەندێ ناوچە هەیە.
لاى خۆیشیهوه ههڤاڵ سدیق گهڵۆزى ڕایگەیان، پێشبینیدەکرێت لهو شهپۆلهى ڕوو لهههرێمى كوردستان دهكات، بارانبارین
لهههندێك ناوچه بگاته 50 بۆ 80 ملیمهتر، لەهەندێك ناوچەى دیكهش ڕێژەكه لهو
بڕه زیاتر تێپەڕدهکات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی لافاوو
دروستبونی هەوری سوپەرسێڵ کراوە.
بەپێی پێشبینییەکان، کەمترین ڕێژەی بارانبارین لەگەرمیان دەبێت،
بەڵام ئەمساڵ لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم نزیکەی سێ هێندەی ساڵی ڕابردوو
بارانباریوە، بۆیە لەهیچ ناوچەیەک مەترسیی کەمبارانیی و وشکەساڵی نییە،
پێشبینیدەکرێت، ساڵی داهاتووش ڕیژەی بارانبارین لەمساڵ زیاتر بێت.
2851 جار خوێندراوەتەوە