ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات:دیمه‌شق به‌رپرسیاره‌ ‌له‌دۆخی حه‌له‌ب

KNN : Kurdish News Network
07:58 - 22/12/2025
کوردستان
+
-

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) حکومەتی كاتیی سوریا بە بەرپرسیاری هێرشی چەکداری بۆ سەر  بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانیان له‌شاری حه‌له‌ب ده‌زانێت، کە تێیدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیان بریندار بوون.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند:  گروپە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە بازنەی شیحان لە ناو شاری حەلەب و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دو ئه‌ندامی هێزه‌كانیان بریندار بوون.

 

 

به‌وته‌ی شامی ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به‌دیمه‌شق به‌ڵگه‌ی بێتوانایی حكومه‌تی كاتیی سوریا ده‌رده‌حه‌ن كه‌ ناتوانن جڵه‌وی چه‌كداره‌كانیان بكه‌ن .

 

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌سه‌ده‌ برینداربوونی 9 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب راگه‌یاند.

156 جار خوێندراوەتەوە