قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە 25 هەزار دینارەوە بۆ
45 ملیۆن دینار دەستپێدەکات و بە سێ قۆناغیش دەبێت.
هەواڵ:KNNC
پاش کۆکردنەوەی
نزیک بە 13 ملیار دینار بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ،
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ دەستی بە قەرەبووکردنەوەکە کرد.
قەرەبووکردنەوەکە بە سێ قۆناغی جیاوازە و بۆ هەریەک ماڵ و خانو، ئۆتۆمبێل،
دوکان و شوێنکار دەبێت، قەرەبووەکانیش بۆ چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش دەبێت.
لە قۆناغی ئێستادا ملیارێک و 888 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو بۆ زیانی و خانو
و ماڵەکان تەرخانکراوە و تیایدا هەزار و 302 ماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە، بڕی
قەرەبووەکەش لە 400 هەزار دینار بۆ 6 ملیۆن دینار دەبێت.
لە قۆناغی دووهەمیشدا کە لە پێش سەری ساڵی دەستپێدەکات قەرەبووی ئۆتۆمبێلەکان
دەکرێنەوە، قەرەبووەکانیش کە 25 هەزار دینارەوە بۆ 20 ملیۆن دینار دەستپێدەکات.
قۆناغی سێهەمیش کە قەرەبووکردنەوەی دوکان و بازاڕەکانە، قەرەبووەکان بۆ
زیانلێکەوتوان لە 500 هەزار دینار بۆ 45 ملیۆن دینار دەستپێدەکەن.
هاوکات ئەو 13 ملیۆن دینارە هەمووی وەک قەرەبوو نادرێتە هاووڵاتییانن بەڵکو
50%ی پارەکە بۆ قەرەبووە و 50%ەکەی دیکەش بۆ خزمەتگوزاریی ناوچەکە بەکاردێت.
بەهۆی لافاوەکەوە 5 کەس خنکان و 19 کەسیش بریندار بوون؛ هەروەها 394 هەزار و 900 سەر ئاژەڵ، ماسی و پەلەوەر لەنێوچوون و 2 هەزار و 225 ماڵ، 202 ئۆتۆمبێل، 215 دووکان و شوێنکار و 534 پڕۆژەش زیانیان بەرکەوت.
435 جار خوێندراوەتەوە