ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، ئێران پڕچککردنی گروپه چەکدارەکانی عێراق
چڕتر دەکاتەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل.
هەواڵ؛ KNNC
رادیۆی ئیسرائیل له‌راپۆرته‌كه‌یدا بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ تاران کار بۆ بەهێزکردنی
هه‌ژمونی خۆی لە عێراق دەکات ئه‌ویش دوای
لەدەستدانی پێگه‌كانی لە سوریا و لوبنان و کەرتی غەززە.
له ڕاپۆرتەکەدا باس له‌وه‌شكراوه کە تاران کار بۆ "گواستنەوەی قورسایی هه‌ژمونی سەربازی خۆی لە لوبنان، سوریا و کەرتی
غەززە بۆ عێراق ده‌كات به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی به‌رخودانی سه‌ر به‌ئێران
له‌دوو ساڵی رابردودا دوچاری زه‌بری كوشنده بوه‌وه.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تاران بریکارەکانی خۆی لە عێراق ئامادە
دەکات بۆ په‌لاماردانی ئیسرائیل له‌ئه‌گه‌ری سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ململانێ
له‌ناوچه‌كه‌دا.
218 جار خوێندراوەتەوە